فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی کاتیی هوشیار شەعبانی بە دانانی بامتەی قورس
یەکشەممە ۲۰-۰۷-۱۴۰۴   |  12-10-2025

ڕۆژی شەممە ١٩ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هوشیار شەعبانی، چالاکی مەدەنی تەمەن ۳۱ ساڵ و خەڵکی شاری بانە، دوای ۵۲ ڕۆژ دەستبەسەر بوون، بەدانانی بارمتەی دوو ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کرا.
هوشیار شەعبانی، ڕۆژی شەممە ۱۲ی ڕەزبەر، دوای ۴۶ ڕۆژ دەستبەسەربوون لە یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی سنە، دوای کۆتایی ھاتنی پرۆسەی لێپرسینەوەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی بانە گواسترابۆوە. شایانی باسە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات لە شاری سنە، لە سەرەکیترین مافەکانی بێبەش کرابوو و سەرەڕای سەردانی بەردەوامی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی بانە، سەقز و سنە هیچ وەڵامێک لەسەر باری تەندرووستی و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو بە بنەماڵەکەی نەدرابووەوە. جێگای ئاماژەیە، هوشیار شەعبانی ڕۆژی چوارشەممە ۲۹ی گەلاوێژی ئەمساڵ لە ناوچەی «کانی سوور»ی بانە دوای تەقەی هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات لە ئۆتۆمبێلەکەی دەستبەسەر کرابوو.