فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی کاتی ئەیووب ڕەسووڵزادە بە دانانی بارمتەی قورس
دوشەممە ۰۷-۰۳-۱۴۰۳   |  27-05-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٦ی جۆزەردان، ئەیووب ڕەسووڵزادە، چالاکی بواری ژینگە و خەڵکی پیرانشار، پاش ١٩ ڕۆژ دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە، بە دانانی بارمتەی ٢ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.
شایانی باسە، ئەیووب ڕەسووڵزادە لە ماوەی دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی ورمێدا ڕاگیراوە و پاش کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرابوو. جێگای ئاماژەیە، ئەیووب ڕەسووڵزادە ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و هەتا ئێستا سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەیووب ڕەسووڵزداە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.