فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی کاتی ڕەشید فەقیزادە لە زیندانی ناوەندیی شنۆ
یەکشەممە ۲۸-۰۲-۱۴۰۴   |  18-05-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٤، ڕەشید فەقیزاده خەڵکی شنۆ بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تەمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازاد کراوە.
ڕەشید فەقیزادە بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٧ گوڵانی ئەمساڵ، لە ئەنجامی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەرماڵەکەی بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرابوو. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە، لەبەر دەستدا نییە.