فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی 9 هاووڵاتیی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە
یەکشەممە ۱۷-۰۱-۱۴۰۴   |  06-04-2025

ڕۆژی شەممە ١٦ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، “شیروان حەیدەری” تەمەن ٣٧ ساڵ، “ئیدریس حەیدەری” تەمەن ٣٠ ساڵ و “سیروان حاتەمی” تەمەن ٤٠ ساڵ، هەموویان خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ”ی سەربە شاری سنە و “مەحموود نادری” هاووڵاتی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی گوندی دائانە کەمانگەر ناوچەی کەڵاتەرزانی شاری سنە، “ئەسعەد باباکەرەمی” تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی “گاوەڕ” لە بەشی ناوەندیی شاری سنە، “مستەفا هوژەبری” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی گوندی “قلیان” سەر بە شاری سنە، “ئاریوان شاکری” تەمەن ٣٥ ساڵ و “ئەحمەد ساعدی”، خەڵکی شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیون تمەنی بە شێوەیەکی کاتی تا کۆتایی هاتنی دادگایەکەیان لە زیندانی ناوەندیی سنە ئازاد کراون.
هەر لەم پێوەندەدا، ڕۆژی شەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٤، شنۆ محەممەدی چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٤ ساڵ و هاوژینی ئاریوان شاکری، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو.