فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادیی کاتیی لاوێک بە دانانی بارمتەی قورس لە بەندیخانەی شاری سنە
چوارشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۲   |  03-05-2023

سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ١٢ی گوڵان، کەیوان زەندکەریمی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە، پاش چوار مانگ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ڕژیم لە شاری سنە ئازاد بووە.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٧ی بەفرانباری پارەکە لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە، دوو مانگ لە دەستبەسەرگەی ناوەندە حکوومەتییەکاندا بووە و دوو مانگی دیکەش لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لە سنە بووە.
تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕوون و دروست لەسەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی کەیوان زەندکەریمی لە بەردەستدا نییە و بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو لە ماوەی ئەو چوار مانگەدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.
شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتریش، واتە ڕۆژی دووشەممە، ١ی خاکەلێوەی پارەکە، لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵی نوێ لە پارکێکی شاری سنە و لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراوە.