ئازادی ئارمان مێنبەری بە دانانی بارمتەی قورس لە زیندانی سنە
هەینی ۰۹-۰۴-۱۴۰۲   |  30-06-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٦ی پووشپەڕ، ئارمان مێنبەری ٢٧ ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی “نەیەر”ی سەر بە شاری سنە، بە دوای دانانی بارمتەی ٨٠٠ ملیۆن تمەنی، بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی پێڕاگەیشتن بە پەروەندەکەی لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە ئازاد بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئارمان مێنبەری وەرزشوانی بواری کاڕاتە، ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی مانگی گوڵان، بە دوای بانگکرانی لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا. هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی کە دراوەتە پاڵ ئارمان مێنبەری لەبەر دەستدا نییە.