ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی جۆزەردان، “ئاروین نیکپەی”، تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان، دوای چوار مانگ پاش دەستبەسەربوون لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئەمشارە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو ڕۆژی شەممە، ١٦ی مانگی گوڵان لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات هەوڵی خۆکوشتنی دا و بە ئامبوڵانس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی فەجر لە شاری مەریوان و بێ ئەوەی ماوەی چارەسەر کردنەکەی تەواو بێت بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعات گواسترابوویەوە . شایانی باسە، ئاروین نیکپەی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا سەرەڕای ئەوەی کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە هەڕەشەی لێکراوە، ئەشکەنجە دراوە و لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاریشی بێبەری و بێبەش کرابوو.