فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ئەحمەد محەممەدی لە زیندانی ناوەندی سەقز
دوشەممە ۰۸-۰۸-۱۴۰۲   |  30-10-2023

ڕۆژی دووشەممە ٨ی خەزەڵوەر، “ئەحمەد محەممەدی” تەمەن ٥٣ ساڵ و بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی “وزمان”ی سەقز، دوای تێپەڕکردنی سێ لە سەر چواری سزای بەندکرانەکەی لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ئازادکرا.
شایانی باسە، ئەحمەد محەممەدی، ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٨، لەلایەن لەقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز بە سەرۆکایەتی دادوەر جەواد مستەفایی، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم” سزای چوار ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەو بەندکراوە سیاسییە، ڕۆژی ٣ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٩٨، دوای بانگکران و ڕۆیشتن بۆ دادگای شۆڕش لە سەقز، دەستبەسەرکرا و دواتر بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە گواسترابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو دوای تێپەڕکردنی ماوەی دوو ساڵ و ١١ مانگ و ٥ ڕۆژ زیندان، بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.