فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ئەمین خورشیدی بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلیارد تمەنی لە زیندانی ورمێ
هەینی ۱۹-۰۸-۱۴۰۲   |  10-11-2023

ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەزەڵوەر،  “ئەمین خورشیدی” تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی ئاوایی “نێرگی” سەر بە ناوچەی مەرگەوەری ورمێ، بە دانانی بارمتەی ٢٠ ملیارد تمەنی لە زیندانی ورمێ  ئازاد بوو.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە ساڵی ١٣٨٤ لە شەڕێکی نەخوازراودا، کەسێکی بە چەک کوشتبوو و لە ساڵی ١٣٨٩ لە شاری گورگان دەستبەسەر و بۆ زیندانی ورمێ گواسترابووەوە. ئەمین خورشیدی ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای لە سێدارەدانەکەی بۆ بەشی تاکەکەسی زیندانی ورمێ گواسترابوویەوە، کە لە ئاکامدا لە کۆتا کاتژمێرەکان رۆژی سێشەممە ٧ی خەزەڵوەر، بە هەوڵ و بەدوادا چوونی بەردەوامی کۆمەڵێک لە متمانە پێکراوانی ورمێ، بە پێدانی چەکێکی سێ مانگە بە بڕی ٢٠ ملیارد تمەن رەزامەندی لە بنەماڵەی کوژراوەکە وەرگیرا و کەیسەکەی لە قەساسەوە بۆ دارایی گۆڕدرا.