ئازادی بۆرهان سەعیدی بە دانانی بارمتەی قورس
شەممە ۲۷-۰۳-۱۴۰۲   |  17-06-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٧ی جۆزەردان، “بورهان سەعیدی” چالاکی کرێکاریی تەمەن ٥٩ ساڵ و خەڵکی شاری سنە، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایی کردنەکەی لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە ئازاد بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو وێڕای ئەوەیکە تووشی نەخۆشیی دڵی بووە، بەڵام لە دەستپێڕاگەیشتن بە دەرمانە تایبەتەکانی و چارەسەریی پزیشکی، بێبەری و بێبەش کراوە. ئەم چالاکە کرێکارییە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی گوڵان پاش ئەوەی کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بانگ کراوە، دەستبەسەر کرابوو.