ئازادی بەندکراوێکی سیاسی لە زیندانی مەشهەد
شەممە ۲۰-۱۲-۱۴۰۱   |  11-03-2023
مەحموود نیروومەند ناسراو بە “سەرهەڵدان”، چالاکی فەرهەنگی و بەندکراوی سیاسی خەڵکی کەلاتی نادری سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، دوای نزیکەی دوو ساڵ بەندکران لە زیندانی ناوەندی مەشهەد ئازاد بوو.
ناوبراو لە رێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری پارەکە لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم لە مەشهەد بە تۆمەتی”هەوڵدان لەدژی ئەمنییەتی میلی” و “پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” لە رێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە و هەروەها “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارەکانی ڕژیم”، بە ١٠ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو کە ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی خۆراسانی ڕەزەوی بۆ ٢ ساڵ و هەشت مانگ زیندانی هەڵپەسێردراو کەم کرایەوە.