ئازادی خالید حسێنی هەڵسووراوی مەدەنی و کرێکاری بەدانانی بارمتە
یەکشەممە ۱۵-۰۸-۱۴۰۱   |  06-11-2022
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەزەڵوەر، خالید حسینی هەڵسووراوی مەدەنی و ئەندامی کۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتیدان بۆ سازکردنی پێکهاتە کرێکارییەکان و ئەندامی کەمپەینی نا بۆ ئێعدام، بەدانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ئازاد بوو. شیاوی باسە کە ناوبراو ٣٠ی خەرمانان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا. ناوبراو دوو مانگ لە دەستبەسەریدا بووە و لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە.
ئەم هەڵسووراوە کرێکارییە، پاش کۆتایی قۆناغی لێپرسینەوە لە ڕۆژی شەممە ١٤ی خەزەڵوەر بۆ زیندانی ناوەندی ڕژیم لە شاری سنە گوازرابۆوە.