ئازادی دوو هاوولاتی خەلکی شنۆ
پێنجشەممە ۲۷-۱۱-۱۴۰۱   |  16-02-2023
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، شیروان خزری و ئەیووب میرزایی، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “بێمزۆرتێ”ی شنۆ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەو شارە ئازاد بوون.
ئەو دوو هاووڵاتییە هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کاتی دادگاییەکەیان لە زیندانی شنۆ، ئازاد کراون.
شیاوی ئاماژە پێدانە کە ئەم هاووڵاتیانە ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەر، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ، کرابوون. هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو دوو هاووڵاتییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.