ئازادی دوو هاووڵاتیی بە دانانی بارمتە لە زیندان
دوشەممە ۱۹-۱۰-۱۴۰۱   |  09-01-2023
ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی مانگی بەفرانبار، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی فوئاد سەلیمی و ئالان وەیسی، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فوئاد سەلیمی خەڵکی شاری سنە کە ڕۆژی دووشەممە ٧ی سەرماوەز، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی یەکشەممە بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد تمەن، بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە ئازاد بوو. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، لاوێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی ئالان وەیسی خەڵکی شاری جوانرۆ، بە دانانی وەسیقەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو.