ئازادی دوو هاووڵاتیی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی قورس
دوشەممە ۱۷-۰۷-۱۴۰۲   |  09-10-2023
دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، بە دوای دانانی بارمتە، لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە ئازاد بوون.
رۆژی یەکشەممە ١٦ ڕەزبەر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی “لوقمان پیشیار و حەسەن مەردانی” هەر کامەیان و بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی بۆکان ئازاد بوون. جیگای ئاماژەیە، حەسەن مەردانی و لوقمان پیشیار لە رێکەوتی ١٩ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوون.