ئازادی دوو هاووڵاتی بە دانانی بارمتە
یەکشەممە ۱۸-۱۰-۱۴۰۱   |  08-01-2023
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی خەڵکی شارەکانی سنە و پیرانشار، بە دوای دانانی بارمتەی قورس لە زیندان ئازاد بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، “ئومید شێخی” خەڵکی شاری سنە کە ٣٢ ڕۆژ لەمەوبەر دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی یەک ملیارد و پێنج سەد میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو. هەروەها [مۆبین باقی زادە] ١٩ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری پیرانشار، کە لە رێکەوتی ١١ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانبار بە دانانی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بارمتە لە زیندان ئازاد بوو .