فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی دەستبەسەرکراوێکی سیاسی لە ئیلام
دوشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۱   |  27-06-2022

ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەر، موحسین باوەلکی یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی شاری مەلەکشایی ئیلام، دوای ٤٠ ڕۆژ دەستبەسەر بوون بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی باوەلکی لەوبارەوە رایگەیاندووە: “موحسین باوەلکی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە بە سەختی ئەشکەنجە کراوە و لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی رژیمەوە، تۆمەتی هاوکاری کردنی لە گەل یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستانی خراوەتە پاڵ”.
جێگای باسە کە موحسین باوەلکی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.