فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی زارا محەممەدی لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە
شەممە ۲۲-۱۱-۱۴۰۱   |  11-02-2023

ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندان، “زارا محەممەدی” مامۆستای زمانی کوردی دوای تێپەڕاندنی زیاتر لە یەک ساڵ لە سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی لە کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ئازاد بوو.
ڕاپۆرتەکان لەسەر زاری زارا محەممەدی ڕایانگەیاندووە: “ناوبراویان بە شێوازێکی بەپەلە و بێ ئاگاداری پارێزەرەکەی لە زیندان دەرکردوە.” لە لایەکی دیکەوەی “دیار شێخە” تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، کاتژمێر ٤ی بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٢١ی ڕێبەندان دوای نزیکەی ٥٠ ڕۆژ بەندکران، بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکەی لە زیندانی ناوەندیی ورمێ کراوەتە دەرەوە و پێیان وتووە کە ئازادی. بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکە هەر لەم پێوەندەدا، “بابەک کەریمی” لەدەستبەسەر کراوانی ئەم دوایانە، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ڕێبەندانی دوای دوو مانگ دەستبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢ ملیارد تمەنی و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندیی ئیلام ئازاد بوو. جێگەی ئاماژەیە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، دوو جار مانی لە خواردن گرتبوو.