ئازادی سولەیمان عەبدی، هەڵسووڕاوی سێنفی مامۆستایان بە دانانی بارمتە
سێشەممە ۲۲-۰۱-۱۴۰۲   |  11-04-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی خاکەلێوە، سولەیمان عەبدی، مامۆستای دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری سەقز و ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان – لقی سەقز، پاش ٢٣ ڕۆژ دەستبەسەربوون بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی تا کاتی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەی لە بەندیخانەی ناوەندیی ڕژیم لەو شارە ئازاد بوو. ئەو مامۆستایە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٨ی ڕەشەمەی ١٤٠١، لە شوێنی کارەکەی خۆی، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی سنە گواسترابووەوە.