ئازادی سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسی لە زیندان
چوارشەممە ۱۳-۰۲-۱۴۰۲   |  03-05-2023
ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گوڵان سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە کە ناسراوە بە دیزڵ ئاوا ئازاد بوو.
بەوتەی مەجید حیجاب، برای سوهەیلا حیجاب، ئەم بەندکراوە دوای بانگکرانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بڕیاری ئازادییەکەی پێدراوە.
ڕۆژی هەینی ١٧ی بەفرانباری پارەکە، سوهەیلا حیجاب لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنەوە بۆ کرماشان گوازراوەتەوە و پاش یەک حەوتوو ڕاگیران لە ژووری تاکەکەسی برایە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان.
ئەم بەندکراوە سیاسییە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامینەوە بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە گوازرابوویەوە. هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانەی قەرچەک ئەو کات ناوبراویان دابووە بەر لێدان و کوتان و بە زۆر گواستبوویانەوە.