ئازادی سێ هاووڵاتیی لە زیندان بە دانانی بارمتە
دوشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۱   |  23-01-2023
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سێ هاووڵاتیی بە ناوەکانی “ئەکبەر دەروێشی، ناسر فەهیمی و ئێلهام مۆدەرێسی”، بەدوای دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوون.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی هەینی ٣٠ی مانگی بەفرانبار، هاووڵاتییەک بە ناوی”ئەکبەر دەروێشی”۳۷ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری دێهگۆلان، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ۴۰۰ میلیۆن تمەن، لە زیندان ئازاد بوون. هەروەها ڕۆژی شەممە ١ی ڕێبەندان، “ناسر فەهیمی”، زیندانیی سیاسی و پزیشک، دوای ١٢ ساڵ لە زیندانی تارانی ئازاد بوو. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی مانگی ڕێبەندان، “ئێلهام مۆدەرێسی” ٣٢ ساڵ تەمەن و دانیشتووی سنە و خەڵکی شاری فەردیسی کەرەج، بە دانانی بارمتە لە زیندانی کچویی کەرەج ئازاد بوو.