ئازادی سێ چالاکی سێنفی موعەلیمان لە زیندانی سنە
دوشەممە ۲۲-۱۲-۱۴۰۱   |  13-03-2023
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتوون، سێ چالاکی سێنفی موعەلیمان بە ناوەکانی، “وریا کەریمی، کەماڵ فەکووریان و جەبار پاکزاد”، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی ڕەشەممە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی سنە ئازاد بوون.
شایانی باسە کە ئەم سێ هەڵسووراوە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ڕەشەممە، لە پێوەند لەگەڵ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی موعەلیمان لە شاری سنە دژ بە ژەهراوی کردنی خوێندکاران، دەستبەسەر کرابوون. ئەمە لە کاتێکدایە کە هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم سێ هەڵسووراوە سێنفیەی موعەلیمان ڕانەگەیەندراوە.