ئازادی كامران ساختمانگه‌ر له زیندانی سنه
سێشەممە ۱۴-۰۹-۱۴۰۲   |  05-12-2023
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی سه‌رماوه‌ز، “كامران ساختمانگه‌ر” هەڵسووراوی كرێكاری خه‌ڵكی سنه و له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا، له زیندانی ئه‌و شاره ئازاد بوو.
كامران ساختمانگه‌ر ڕۆژی ٦ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای ماڵی، بانگهێشتی لقی چواری دادگای ئینقلابی سنه كرا. ناوبراو هه‌مان ڕۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ناوه‌ندی سنه گوازرایه‌وه. ئەم هەڵسووراوە كرێكارییه له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی سنه به جه‌زای ماڵی مه‌حكووم كرا. كامران ساختمانگه‌ر پێشتر و له ڕێكه‌وتی ٧ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ١٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١ به دانانی بارمتە ئازاد بوو.