فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی لاوێکی خەلکی مەریوان بە دانانی بارمتە
سێشەممە ۱۶-۱۲-۱۴۰۱   |  07-03-2023

ڕۆژی دووشەممە، ١٥ی ڕەشەمە، سەعدی ئەشکاوەند، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گوندی “نێ”ی مەریوان بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەم شارە ئازاد بوو.

ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی مەریوان ئازاد بووە.

سەعدی ئەشکاوەند، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە، ٣ی ڕەشەمە بە بێ هیچ هۆکارێک لە ماڵەکەی خۆیدا و لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوو و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕاگوێزرابوو.