ئازادی مادێح خۆشنەواز بە دانانی بارمتە
دوشەممە ۰۱-۰۸-۱۴۰۲   |  23-10-2023
ڕۆژی دووشەممە ١ی خەزەڵوەر، مادێح خۆشنەواز، چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بەدانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوهندی مەریوان ئازاد بوو.
مادێح خۆشنەواز، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە ئاکامی هێرشی ژمارەیەک لە هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆسەر دانیشتنی ساڵانەی ئەنجووومەنی سەوزی چیا لەگەڵ ٣٤ ئەندامی دیکەی ئەو ئەنجوومەنە لە مەریوان دەستبەسەرکرا و دوای ٤٣ ڕۆژ بەدانانی بارمتە ئازاد بوو. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە هۆکاری دەستبەسەرکرانی درێژماوەی مادێح خۆشنەواز و ڕەوتی دادوەری دۆسیەی ئەو چالاکە ژینگەپارێزەی خەڵکی مەریوان زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.