ئازادی موحسن جەوادیفەر و شەفیع ئەزیر بە دانانی بارمتە
سێشەممە ۲۷-۰۴-۱۴۰۲   |  18-07-2023
ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، موحسن جەوادیفەر و شەفیع ئەزیر، دوو هاووڵاتیی خەڵکی “پەسوێ”ی پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی، هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد بوون. ئەم دوو هاووڵاتییە، لە ماوەی دەسبەسەرکرانیاندا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەری کرابوون. ڕۆژی یەکشەممە، ٢١ی جۆزەردان، ئەم دوو هاووڵاتییە، بە بێ هیچ هۆکارێک، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزران. تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد دەست نەکەوتووە.