ئازادی مەرجداری زیندانیەکی کورد لە ماکۆ
شەممە ۰۱-۰۵-۱۴۰۱   |  23-07-2022
جەماڵ ئەختەرشەمس بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی ماکۆ لە ڕۆژانی ڕابردوودا دوای تێپەڕاندنی ١٠ ساڵ لە سزای ١٥ ساڵ بەندکران کە بەسەریدا سەپابوو، بە مەرج لە بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ ئازاد کراوە.
جەماڵ ئەختەرشەمس لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا تەنیا یەکجار مرەخەسی پێدراوە و ئەویش دوای ئەوەی پێنج ساڵ لە سزاکەی تێپەڕاندووە.
شایانی باسە کە جەماڵ ئەختەرشەمس ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەری ١٣٩١ هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی تری خەڵکی ماکۆ بە ناوەکانی مزەفەر سکانوەند لەکران و ڕەزا نەسروڵڵازادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ماکۆ بە تۆمەتی هاوکاری لە گەل یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر کران.