فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی مەرجداری چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی ئیلام
پێنجشەممە ۰۸-۱۰-۱۴۰۱   |  29-12-2022

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی سەرماوەز، چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی میلاد سەیفوڵڵاهی، جەواد ئەمینی، عەبدولمحەممەد قائمی و ئیقباڵ ئەمینی کە لە ڕەوتی ئاخێزی جەماوەریی ئەو شارە بە تۆمەتی  ڕێبەرایەتی خۆپیشاندانەکانی ئیلام” و “دیوار نووسین” لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای یەک مانگ، بە دانانی بارمتە ئازاد بوون.
ئەم چوار هاووڵاتییە، ڕۆژی هەینی ٢٠ی خەزەڵوەر، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەرکرابوون.