ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “داشبەند” سەر بە شاری بۆکان بە ناوی “ناسر عەلیپوور”،بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی ئەمشارە ئازاد بوو.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوەکەی لە زیندانی شاری بۆکان ئازاد کراوە. جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانبار، ئەم هاووڵاتییە بە بێ هیچ هۆکارێک، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانەی ئیتلاعاتی بۆکان کرابوو. تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناسر عەلیپوور زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا، هاووڵاتییەک بە ناوی “بێهزاد محەممەدی”، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی “قرووچاێ”، سەر بە پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کراوە.