ئازادی هاووڵاتییەک بە دانانی بارمتە
شەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۱   |  24-12-2022
ڕۆژی هەینی ٢ی زەفرانبار، پەریسا حەبیب پوور خوێندکاری بواری ئابوری لە زانکۆی کوردستان و خەڵکی شاری ورمێ، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد بوو.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر لە تێرمیناڵی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان کرابوو. هەروەها [هێرۆ شێخو الئیسلامی]،خوێندکاری بوارێ مێعماری لە زانکۆ و خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی شاری تاران کە لە رێکەوتی ١٣ی خەزەڵوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی شەممە ٣ی مانگی بەفرانبار، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد بوو.