ئازادی هاووڵاتیەکی خەڵکی ئەوێهەنگ بە دانانی بارمتە
سێشەممە ۰۲-۰۸-۱۴۰۲   |  24-10-2023
ڕۆژی دووشەممە، ١ی خەزەڵوەر، تارق ڕەحیمپوور، تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی گوندی “ئەوێهەنگ” و دانیشتووی شاری سنە بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد بوو.
ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، پێوەندیی تلفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە و هێزە ئەمنییەتییەکان ناوبراویان بە “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان” تۆمەتبار کردووە.
تارق ڕەحیمپوور، بە مەبەستی وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەدا، لەژێر گوشاردا بووە.
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی خەرمانان، ١٢ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بە بێ هیچ هۆکارێک ئەم هاووڵاتییەیان بە توندوتیژییەوە لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کردبوو.