ئازادی هێرۆ قەدیمی هەڵسووراوی مەدەنی بە دانانی بارمتە
پێنجشەممە ۲۷-۰۷-۱۴۰۲   |  19-10-2023
ڕۆژی چوارشەممە، ٢٦ی ڕەزبەر، هێرۆ قەدیمی، هەڵسووراوی مەدەنی ناسراوی خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنە ئازاد بوو.
پێشتر ئەم هەڵسووراوە مەدەنییە، نەشتەرگەریی پشتی کردبوو و لە کانوونی ئێسڵاح و تەربییەتی سنەدا، لە شوێنێکی نەگونجاودا ڕاگیرابوو.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەرمانان، ٨ کەس لە هێزە ئەمنییەتییەکان بە بیانووی ڕادەستکردنی کەرەستەی قوتابییان “نوشتافزاری” ڕژانە ماڵی ئەو چالاکە مەدەنییە و ناوبراویان دەستبەسەر کرد.
ئەو هەڵسووراوە مەدەنییە لە بواری منداڵان، ژنان و یارمەتیدانی ئەو نەخۆشانەی کە پێداویستیی تایبەتییەیان هەیە، چالاکی دەکات.
تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەو هەڵسووراوە مەدەنییە، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.