ئازادی هەژار ئەحمەدی ئازەر بەدوای دانانی بارمتە لە زیندانی ورمێ
دوشەممە ۳۰-۱۱-۱۴۰۲   |  19-02-2024
ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕێبەندان، “هەژار ئەحمەدی ئازەر” هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان، بە دوای دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی دادڕەسی لە زیندانی ناوەندی ورمێ ئازاد بوو.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، هەژار ئەحمەدی ئازەر سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٨ی بەفرانباری ئەمساڵ، بە بێ هیچ هۆکارێک و بە گرتنەبەری توندوتیژی، لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو و بەمەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی ورمێ ڕاگوێزرابوو. جێگای ئاماژەیە، تاکوو ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی هەژار ئەحمەدیئازەر زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.