فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی هەڵسووڕاوێکی کرێکاری بە دانانی بارمتە
چوارشەممە ۲۴-۰۳-۱۴۰۲   |  14-06-2023

ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردان، “فەرهاد شێخی”، هەڵسووڕاوێکی کرێکاری، بە بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و به‌ شێوه‌ی کاتی لە زیندانی کەرەج ئازاد بوو.
پێویستە بوترێ کە فەرهاد شێخی ڕۆژی ٧ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە ده‌ستبه‌رسه‌ر كرا. ناوبراو پێشتریش لە ڕێكه‌وتی ١ی ڕێبەندانی ١٤٠١ دەستبەسەر و ڕۆژی ١٧ی ڕێبەندان لە زیندان ئازاد کرابوو.