فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی ٢هاوولاتی دەستبەسەرکراوی خەلکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی زۆر
دوشەممە ۲۱-۰۶-۱۴۰۱   |  12-09-2022

عوسمان دڵسۆز و ئاکام خزرزادە هەر دوو خەڵکی پیرانشار ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی خەرمانان، دوای دوو مانگ بەندکران هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی سێ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە ئازاد کران. ئەم دوو هاووڵاتییە لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بوون لە هەبوونی مافی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش بوون.
شایانی باسە عوسمان دڵسۆز و ئاکام خزرزادە ڕۆژی سێشەممە ١٤ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەگە عەبدوڕەحیم )هەژار) دڵسۆز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کرابوون.
هەژار دڵسۆز ڕۆژی دووشەممە ٧ی خەرمانان بە دانانی بارمتەی سێ ملیار تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد بوو. جێگای ئاماژەیە کە ئەم سێ هاووڵاتییە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بە هاوکاری کردن لە گەڵ یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردستان تۆمەتبار کراون.