ئازادی ٦ کەس لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە سەقز
چوارشەممە ۲۶-۰۷-۱۴۰۲   |  18-10-2023
شەش کەس لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژینا لە شاری سەقز ئازاد بوون.
شەش کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری سەقز کە هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی کوژرانی حکوومەتی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرابوون، ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕەزبەر، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
ناوی ئەو ٦ کەسە بریتییە لە؛ سەفا عائلی، ئازاد ئەمینی، سەمیرا ئەحمەدی، هیوا تاتایی، ئومید موقەدەس و هیوا جیهانی.