فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی چوار هاووڵاتی خەڵکی دێهلۆڕان لە زیندانی ناوەندیی ئیلام
سێشەممە ۰۵-۰۲-۱۴۰۲   |  25-04-2023

بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٥ی گوڵان، چوار هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو بە ناوەکانی عەزیم یادگاری، حەسەن باپیروند، فەرشاد ئایینی و سەعدوڵڵا ئایینی خەڵکی دێهلۆڕان، لە زیندانی ناوەندیی شاری ئیلام ئازاد بوون .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛ جگە لە ئازادکردنی ئەو هاووڵاتیانە، خەڵکی تایفەی ماسپی لە بانگەوازێکدا ڕایانگەیاند کە ئەگەر ئەو هاووڵاتیانە ئازاد نەکرێن، وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بەم دەستبەسەرکردنانە، لە هەموو ئیلام و خوزستانەوە دەچنە دێهلۆڕان و بەشداری کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خەڵکی دێهلۆڕان لەبەردەم پارێزگاری ئەم شارە دا ئەبن.