ئازادی ڕۆژنامەنووسێک لە زیندانی بۆکان
چوارشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۱   |  15-02-2023
ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندان، مەسعوود کوردپوور، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی موکریان کە پێشتر دەستبەسەرکرابوو و سزای ١٧ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو؛ لە بەندیخانەی بۆکان ئازاد بوو.
ئەم ڕۆژنامەنووسە لە دوای ئازادی لە بەندیخانە ڕایگەیاندووە کە داوای لێخۆشبوونی چ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ یاخود لە ڕێگای پارێزەرەکەیەوە پێشکەش نەکردووە. مەسعوود کوردپوور ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە ماڵەکەی دەستبەسەرکرا. ناوبراو دوای دەستبەسەرکرانی یەکەمجار بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ و دواتر بۆ بەندیخانەی بۆکان گواستراوە.