ئازادی کاتی بەندکراوێکی سیاسی لە شاری سنە
پێنجشەممە ۰۶-۰۵-۱۴۰۱   |  28-07-2022
بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی شاری سنە بە ناوی ئارام کەرەمی کە هەواڵی دەستبەسەرکرانی هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠١ دوای شەش مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی هەتا بەڕێوەچوونی دادگا، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کراوە.
ئارام کەرەمی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم لە شاری سنە بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە یەکێک لە حیزبە سیاسیەکانی کوردوستان دەستبەسەر و دوای یەک مانگ دەستبەسەر کران مانگی ڕێبەندان بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازراوەتەوە.