ئازادی کاتی خوێندکارێکی زانکۆی کوردستان
چوارشەممە ۲۶-۱۱-۱۴۰۱   |  15-02-2023
ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی ڕێبەندان نازەنین زەهرا سەروی، خوێندکاری قۆناغی دکتۆرای ئەندازیاری لە زانکۆی کوردستان و یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دوایییانە کە پێشتر بە تۆمەتی ئەمنییەتی تاوانبار کرابوو؛ بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە، ئازاد بوو.
ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی سەرماوەز، لە دادگای ئینقلابی ڕژیمی ئیسلامی لە شاری سنە، بە تۆمەتی “پێکهێنانی گرووپ و باند بە دژی ئاسایشی میللی” و بەبێ ئەوەی کە ڕێگەی پێ بدرێت بەرگری لە خۆی بکات، دادگایی کرا.