فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی کاتی زیندانیەک لە شاری مەریوان
سێشەممە ۱۱-۰۵-۱۴۰۱   |  02-08-2022

پەیام دژاوەر هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان دوای ٨ مانگ دەستبەسەرکران لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان ئازاد کراوە و هەواڵی دەستبەسەرکرانی هەتا ئێستا میدیایی نەببوەوە.پەیمان دژاوەر مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو لە سنووری مەریوان دەستبەسەر و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەکانی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازرابووەوە.
پەیمان دژاوەر ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی پووشپەڕ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەریوان گوازراوەتەوە و لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە.