فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی کاتی سێ هەڵسووراوی کرێکاری لە شاری سنە
سێشەممە ۱۶-۰۳-۱۴۰۲   |  06-06-2023

ڕۆژی سێشەممە ١٦ی جۆزەردان، حەبیبوڵڵا کەریمی، عەبدوڵڵا خەیرابادی و شادمان عەبدی، هەڵسووراوانی کرێکاری لە شاری سنە، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد بوون.
ئەم سێ هەڵسووراوە کرێکارییە دوای پڕۆسەی لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزران.
ئەم هەڵسووڕاوە کرێکارییانە بۆ ڕێزگرتن لە یادی هۆمەن عەبدوڵڵاهی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژنان، ژیان، ئازادی، چووبونە ماڵی باوکی.

تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد سەبارەت بە تۆمەتەکانی ئەم هەلسووڕاوە کرێکارییانە دەست نەکەوتووە.