ڕۆژی چوارشەممە، ١۶ی خاکەلێوە، سەجاد مورادی وەندان، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ڕاپەرینی جەماوەریی شاری ئاودانان بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی لە بەندیخانەی ڕژیم لە ئیلام، ئازاد بوو.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری نزیک لە بنەماڵەی مورادی وەندان، ناوەندەکانی ڕژیم بۆ ئازادیی کاتی سەجاد مورادی وەندان بەڵێننامەی نووسراوەیان پێ پڕ کردووە و واژۆ کردووە کە نابێت تاکوو مانگێک سەردانی شاری ئابدانان، زێدی لەدایکبوونی خۆی بکات و بۆ ماوەی شەش مانگیش نابێت تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنێت، هەروەها دەبێت حەفتەیەک جارێکیش سەردانی ناوەندەکانی ڕژیم بکات.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە، ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، بە نیشانەی ناڕەزایەتی لەسەر پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەکەی و ناڕوونیی چارەنووسی لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕژیم – لقی ئیلام، لێوەکانی خۆی دوورییەوە.