ئازادی کاتی لاوێکی خەلکی سەقز
سێشەممە ۲۴-۰۸-۱۴۰۱   |  15-11-2022
ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەر، لاوێکی خەلکی سەقز بەناوی مەتین ئەمینی بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی تا کاتی دادگایی، بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
بەگوێرەی هەواڵەکان، ناوبراویان بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ گواستبوەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە و لە ماوەی دەستبەسەرییەدا هەموو چەشنە ئەشکەنجەیەک کراوە و ئێستا پاش ئازادبوونی خەریکی چارەسەری ئەو زام و برینانەیە کە لە ژێر ئەشکەنجەدا لە جەستەی کەوتبوون.
شیاوی باسە کە ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەر هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم هەڵیان کوتایە سەر ماڵی باوکی مەتین ئەمینی و بە توندوتیژی و بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەریان کرد.