هاووڵاتیەکی دەستبەسەر کراوی خەڵکی شاری پیرانشار دوای نزیک چوار مانگ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد بوو.
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی سەرماوەز، حوسێن مەحموودپوور هاووڵاتی تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار دوای ١١٨ ڕۆژ دەستبەسەر کران (نزیکی چوار مانگ) بە دانانی بارمتەی دوو ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی دادگاییەکەی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد بوو.
حوسێن مەحموودپوور دوای ١٠ ڕۆژ دەستبەسەر کرانی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار و ٢٥ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ لە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجەدا بووە و دواتر بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە گواستراوەتەوە.
حوسێن مەحموودپوور بەرەبەیانی ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە هێرش کرایە سەر ماڵەکەی لە گوندی گەرگوول لە نزیک شاری پیرانشار و بەبێ هیچ هۆکارێک بە شێوەیەکی دڕندانە دەستبەسەر کرا.