فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی کاتی ٢ هاووڵاتی بە دانانی بارمتە
سێشەممە ۰۳-۱۱-۱۴۰۲   |  23-01-2024

ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “سیامەند مینا” دانیشتووی گوندی “گردەبەردان”ی مەهاباد، بە دانانی بارمتەی ١ میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەو شارە ئازاد بوو.
ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا، لە مافی دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو.
هێزێکی زۆری ئیتلاعات، کاژمێر ٣ی بەرەبەیانی سێشەممە ١٩ی بەفرانباری ئەمساڵ هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵ، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و کۆمەڵێک کەرەستەی شەخسی خۆی و کوڕەکەیان زەوت کرد.
هەر لە هەمان ڕۆژدا عەلا فەتحی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری دیواندەرە بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندانی سنە ئازاد بوو.
ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی ٢٩ی خەرمانانی ئەمساڵ، بەبێ هیچ هۆکارێک لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی شاری سنە کرابوو.
شایانی باسە کە تا ئێستا لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتیانە زانیارییەکی ورد و دروست لەبەر دەستدا نییە.