فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادی یەکێکی تر لە مامۆستایانی دەستبەسەر کراو
دوشەممە ۰۶-۰۴-۱۴۰۱   |  27-06-2022

سادق کەنعانی یەکێک لە مامۆستایان و چالاکانی پیشەیی دەستبەسەر کراوی شاری سنە کاتژمێر ٢ی نیمەڕۆی رۆژی دووشەممە ٦ی پووشپەڕ، دوای ٦ ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کرا.
سادق کەنعانی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی دەستبەسەر بووە لە مافی هەبوونی پارێزەر و هەروەها مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە کاتی ئازادی ناوبراو ئیزنیان نەداوە کە هیچ یەک لە مامۆستایانی شاری سنە و هەروەها ئەندامانی بنەماڵەکەی حازر بن.