ئازاد کرانی ئاتێنا فرقدانی لە زیندانی ئێڤین
چوارشەممە ۲۱-۰۹-۱۴۰۳   |  11-12-2024
ئاتێنا فرقدانی، کارتۆنیست و چالاکی مەدەنی، بەدوای تێپەڕاندنی ماوەی ٨ مانگ حوکمی زیندانەکەی، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی سەرماوەز، لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی هەواڵنێریی دویچەوێلە، ئازادی ئاتێنا فرقدانی بەدوای ئەوە هاتووە کە حوکمی سەرەتایی ناوبراو لە دادگای پێداچوونەوە لە شەش ساڵەوە بۆ ٨ مانک کەم کرابوویەوە. جێگای ئاماژەیە، ناوبراو لە رێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ساڵی ١٤٠٣، بەهوی یەکێک لە وێنەکانی کە مەودای چینایەتی لە ئێران خستبووە ڕوو، دەستبەسەر و بە تۆمەتی ” پڕوپاگاندا لەدژی نیزام” و “سووکایەتی بە پیرۆزییەکان” بە شەش ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.