ئازاد کرانی ئیدریس کارساز لە زیندانی ناوەندی شنۆ
سێشەممە ۳۰-۰۵-۱۴۰۳   |  20-08-2024
ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی گەلاوێژ، ئیدریس کارساز، خەڵکی شاری شنۆ دوای ٤٧ڕۆژ دەستبەسەر کران، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ملیۆنی و بە شێوەی کاتی هەتا کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا.
جێگای ئاماژیە، ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕ، لە کاتی هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بەبێ هیچ هۆکارێک گواسترابوە بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ. شایانی باسە، ئیدریس کارساز لە ماوەی ٤٢ڕۆژ دەستبەسەرکرانی لە زیندانی ورمێ، مافی پەیوەندیکردن و سەردانی بنەماڵەکەی و هەروەها لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەش کراوە وە دامەزراوە ئەمنییەکانیش ئامادە نەبوون زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە بە بنەماڵەکەی ڕابگەیەنن.