فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازاد کرانی دوو تازەلاو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
دوشەممە ۲۴-۱۰-۱۴۰۳   |  13-01-2025

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بەفرانبار، “ڕزگار مەولوودی” و “کامیار ئیزەدی”، هەردووکیان تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی گوندی “سەهۆڵان”ی سەر بە مەهاباد، بە شێوەی کاتی و تا کاتی کۆتاییهاتنی دادگایی کردنەکەیان لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ورمێ ئازاد کران.
ئەم دوو تازەلاوە ڕۆژی سێشەممە ١١ی بەفرانبار، دوای بانگکران و چوونیان بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و دواتر بۆ دەستبەسەرگەی ئەم ناوەندە ئەمنییەتییە لە ورمێ گواسترابوونەوە. جێگای ئاماژەیە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە وردەکاری هۆکاری دەستبەسەرکران و تۆمەتە سەپێندراوەکان بۆ سەر ئەم دوو هاووڵاتییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.